٢٧ نیسان ٢٠٢٥ - ٠٠:٣٥
Source: Mehrnews
پێشکەوتن لە وەبەرهێنانی ئەنسۆلینی ئێرانی

سەرۆکی سندوقی داهێنان و گەشە وتی: پێش بینی دەکرێت تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو، سەدا 60ی پێداویستی نێوخۆیی وڵات بە ئەسنۆلین لەلایەن دوو کۆمپانیای زانست بنەماوە دابین ببێت.

 محەمەد سادق خەیاتان ڕایگەیاند: لە درێژەی پاڵپشتی لە کۆمپانیا زانست بنەماکان، بانگهێشتنامەیەک بۆ ناسینەوەی کۆمپانیاگەلێک کە دەفرایەتی وەبەرهێنانی ئەسۆلین و پلاسمانیان هەیە، بڵاو کرایەوە کە لە نێوان 11 کۆمپانیای داواکاردا، دوای لێکدانەوەی سەرەتایی، پێنج کۆمپانیا گونجاوی ئەو کارە ناسرانەوە.

ناوبراو سەبارەت بە ئاستی پاڵپشتی دارایی لە ئەو کۆمپانیاگەلە وتی: بە هاوئاهەنگی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە، ئاوا پلانمان داڕشت کە لە دوو ساڵدا نزیک بە 5 هەزار ملیار تمەن لە ئەو بارەوە تەرخان بکرێت تا کۆمپانیا زانست بنەماکان بتوانن بگەنە قۆناغی وەبەرهێنان.

خەیاتان بە وتنی ئەوەی کە بەرنامەکان نیشانی دەدات تا ناوەڕەاستی ساڵی داهاتوو نزیک بە 60 لەسەدی پێداویستی وڵات بە ئەنسۆلئن لەلایەن کۆمپانیا نێوخۆییەکانەوە دابین بکرێت، وتی: سەبارەت بە پلاسماش دوای وەرگرتنی ڕاپۆرتی کۆتایی، ئاماری وردتر ڕادەگەیێندرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha